کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما دادەبەزن و باران و خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە

964+

پەری ساڵح

کەشناسی عێراق کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە (29ـی ئایاری 2026)ی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە دابەزینی پلەکانی گەرما، ئەگەری بارانبارین و هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین دەکات لە چەندین ناوچەی جیاواز.

بەپێی پێشبینییەکان، کەشی ئەمڕۆ بەگشتی نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ هەبوونی نمەباران و لە هەندێک ناوچە زیاتر دەبێ و هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت، بەتایبەتی لە بەشەکانی رۆژهەڵاتی ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان.

پلەکانی گەرما، بەراورد بە دوێنێ چەند پلەیەک دادەبەزن، بەڵام هێشتا کەشەکە لە ماوەی رۆژدا بە گەرمی دەمێنێتەوە و لە کاتەکانی شەو و بەیانیی زوودا بەرەو مامناوەند و فێنکبوون دەچێت.