خوا دەعوەتی کردین

حاجییە دڵ بریندارەکەی گەرمیان خوا ئاواتەکەی هێنایە دی

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

چیرۆکی ئەم حاجییە زۆر ئیلهامبەخشە، پار لە دوا ساتەکان رێگری لێکراو نەیانهێشت بچێت بۆ حەج، ئەمساڵ خوا حەجی کرد بە نسیب و هەموو مەراسیمەکانی تەواو کرد.

پار لە ناو میوانانی ماڵی خوا حاجییەکی دڵ پڕ و دڵ بریندار هەبوو، لەو کاتەی لە گەرمیان ماڵئاوایی لە حەجخوازان دەکرد، خۆی پێنەگیراو دڵی پڕ بوو، میلاد جەلال پەیامنێری 964 لە گەرمیان کاتێک پرسیاری لێکرد دەرکەوت مام ئەسعەدو هاوسەرەکەی پێکەوە ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی تەمەنی چووەتە سەروو 70 ساڵ، عەرەبستانی سعودییە قەرارێکی دەرکردووە کە نابێت تەمەن هەڵکشاوەکان بچن، ئیتر نەیتوانی سەفەرەکەی بکات.

ئەو کات مام ئەسعەد بە دڵی پڕەوە وتی خوا نەیکرد بە نسیب.

ساڵ سوڕاو ئەمساڵ ئاواتەکەی هاتە دی، مام ئەسعەد ئێستا حاجی ئەسعەدەو حاجەکەی تەواو کرد، لەوێ لە میناوە ڤیدیۆیەکی بۆ 964 ناردووە دەڵێ مەگەر بەهەشت ئەوەندە خۆش بێت، پڕ بە دڵ دوعای خێر بۆ کوردو موسوڵمانان دەکات.
حاجی ئەسعەد دەڵێ: ئێمە خوا دەعوەتی کردین.

پێمان باشە ڤیدیۆکەی ببینن زۆر کاریگەرە.