سەرۆک بێزار بووە
ئاكسیۆس: تره‌مپ پێشنیازی “لێدانی كۆتایی” بۆ ئێران ده‌كات
فەرهاد حەسەن
سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆشكی سپی رایده‌گه‌یه‌نێت، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران له راده‌به‌ده‌ر قورسن و تاوەکو ئێستا پێشكه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، دۆناڵد تره‌مپیش بێزاره و پێشنیازی لێدانی كۆتایی بۆ تاران و راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن و كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه‌ی كردووه.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئه‌مریكی ئه‌كسیۆس له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، دانوستانه‌كان له‌گەڵ ئێران لە راده‌به‌ده‌ر ماندووكەرن و رۆژانه رهشنوسهكان به‌بێ پێشكه‌وتنی به‌رچاو ده‌گوازرێنه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له تەهمپ ئاشكرایكردووە، کە سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا هه‌ستی به بێزاریی زیاتر كردوه، ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی یه‌كێك له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی گه‌وره‌ی كۆتایی و راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن و كۆتاییهێنان به جه‌نگه‌كه‌ی باسكردووه.
لەکاتێکی پێشتری ئه‌مڕۆ ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای پاكستان، نیشانه‌ی گه‌یشتن به قۆناغێكی چاره‌نوسساز له دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نییه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینی، عاسیم مونیر سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای پاكستان له چوارچێوه‌ی زنجیره دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران گه‌یشته تاران و له‌هه‌مانكاتیشدا، تیمێكی دانوستانكاری قه‌ته‌ری ئه‌مڕۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌یشتونه‌ته تاران بۆ یارمه‌تیدان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.