قوتابیەک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە تەماشای پرسیارەکان دەکات _ وێنە: 964
پەروەردە بڵاوی کردەوە
خوێندکارانی پۆلی 12 بچن بۆ دڵنیابوونەوەیی ناوەکانتان
ئەحمەد مستەفا
ناوی خوێندکار و هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی، پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان راگەیەندرا، خوێندکاران دەبێت رۆژێک پێش تاقیکردنەوەکان سەردانی شوێنی تاقیکردنەوەکان بکەن.
ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی ناوەکانیان و لێرە پەنجە دابگرە، ناو و شوێنەکەت بخوێنەوە؛
ئەمڕۆ سێشەممە 19.5.2026، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ راگەیاندنی ناوەکان دەڵێ، بڕیارە کاتژمێر 7:30ی بەیانی رۆژی 14.6.2026 تاقیکردنەوەکان دەستپێبکات.
وەزارەتەکە داوا لە خوێندکاران دەکات لە ئەگەری بوونی هەر جۆرە هەڵەیەک لە زانیارییەکانیان، بە زووترین کات پەروەردە و بنکەی خوێندنی خۆیان ئاگاداربکەنەوە بۆ ئەوەی هەڵەکان چاک بکرێنەوە.