نۆرە گیراوە

شارەزوور و سەیدسادق: ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کۆدیان بۆ دەکرێت


بڕوا مەجید_ شارەزوور

​لە پێناو رێکخستنی زیاتری باری ئەمنیی و هاوکاریبوونی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، پرۆسەی کۆدکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە قەزای شارەزوور و سەیدسادق دەستیپێکرد و شۆفێران دەتوانن سەردانی لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان

​سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یاردەدەرێتی ئاسایشی هەڵەبجەی تازە بە 964ـى وت،”لە ئێستادا خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەتوانن سەردانی یاردەدەرێتی ئاسایشی هەڵەبجەی تازە لە قەزای شارەزوور بکەن بە مەبەستی ئەنجامدان و وەرگرتنی کۆد بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان.”

سەرچاوەکەی ئاسایش ئاماژەی بەوەش کرد،”کە پرۆسەکە بەپێی چەند مەرج و رێنماییەکی دیاریکراو بەڕێوەدەچێت، کە پێویستە لەسەر شۆفێران پێش سەردانیکردنیان ئەم بەڵگەنامە و مەرجانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:

​1_ پێویستە پێشکەشکار دانیشتووی کۆمەڵگای قەزای شارەزوور، ناحیەکان، یان گوندەکانی دەوروبەری بێت
​2_ کڕیار یان خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە پێویستە پشتگیری فەرمی موختاری گەڕەک یان گوندی پێبێت
​ 3_ کۆپی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی.
​4_ پێویستە  کۆدی ئاسایشی جۆری (002) بێت
​5_ هەبوونی مۆڵەتی شۆفێری فەرمی و مەرجێکی سەرەکییە بۆ راییکردنی مامەڵەکە”

پێداچوونەوە: وریا فەتاح