جەوەکە فێنکتر دەبێت

تۆزوخۆڵەکە دەمێنێ و لە هەندێک شوێن چاوەڕێی لێزمە باران بکەن

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژەش تۆزوخۆڵەکە دەمێنێ، بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە جەوەکە فێنکتر دەبێت و لە هەندێك شوێن چاوەڕێی لێزمە باران و هەورە بروسکە بکەن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە 16.5.2026 ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، بە تایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم، هەروەها لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم پێشبینی بارانبارین دەکرێت بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

بۆ سبەی یەکشەممەش، کەشەکە تاڕادەیەک وەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە و تۆزە سووکەکەش هەر دەمێنێت، لە هەندێک شوێن تاوەباران و هەورە بروسکە دەبێت و پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە دیکە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی

پیرمام: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی

دهۆک: 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی