دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
دووەم کەسی ناو داعش بووە
ترەمپ: چالاکترین تیرۆریستی جیهانمان لەناوبرد
ژووری هەواڵ
دووەم دەسەڵاتداری ناو داعش و چالاکترین تیرۆریستی جیهان لە بەرەکانی جەنگ، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی نێجیریا و هێزەکانی ئەمریکا کوژرا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە 16.5.2026 رایگەیاند، بە فەرمانی ئەو، هێزەکانی ئەمریکا و هێزە چەکدارەکانی نێجیریا بە سەرکەوتوویی ئۆپەراسیۆنێکی ورد و ئاڵۆزیان جێبەجێکرد بۆ لەناوبردنی چالاکترین تیرۆریستی جیهان لە بەرەکانی جەنگ.
ترەمپ باسی لەوەکرد، ئەبو بیلال ئەلمینوکی کە ئێستا بە دووەم پیاوی ناو رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دادەنرێت، لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراوە، وتیشی: ئەو چیتر ناتوانێ گەلانی ئەفریقا بترسێنێ یان هاوکار بێت لە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکییەکان.
وەک سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی پێداوە، بە کوژرانی ئەبو بیلال چالاکییەکانی داعش لە جیهاندا لاواز دەبن.