پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
باران و هەورەبروسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و خۆڵبارینیش لە رێگەیە
ژێوار خدر
لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاسمانی هەرێم تێکدەچێت و بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە، لە هەندێک شوێنیش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و خۆڵبارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 15.05.2026، ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە کە هەندێک کات دەبێتە تاوەباران و هەورەبروسکە، ئاماژەی بەوەش کردووە، لە بەیانییەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و زاخۆ نمە باران دەستیپێکردووە و دواتر کاریگەریی بارانەکە بۆ زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم زیاد دەکات.
کەشناسی هۆشداریشی داوە کە لە سنووری پارێزگای هەولێر، کەرکوک، گەرمیان و ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەرێم، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە. سەبارەت بە سبەی شەممە 16.05.2026، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بە 2 بۆ 3 پلە نزم ببنەوە و تۆزێکی سوک لە هەوادا بمێنێتەوە، هەروەها لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا تاوەباران و هەورەبروسکە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر : 31 پلەی سیلیزیسلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزیزاخۆ : 30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 30 پلەی سیلیزی
پیرمام : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی