سەندیکا : دۆخی تەندروستی زۆر قوڕس بووە

نەخۆشخانەکانی سلێمانی لە بێ کارمەندیدا خەریکە پەکیان دەکەوێت

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کێشەو گرفتی کەمی کارمەند یەکێکی لە کێشە سەرەکییەکان ئەم شارە و سەندیکای کارمەندانی تەندروستیش نایشارێتەوە کە بەهۆی ئەم کێشانەوە دۆخی تەندروستی لە سلێمانی “زۆر قوڕس” بووە.

هاوژین عوسمان، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە 964 ی وت، سلێمانی لە رووی بارودۆخی کارمەندان و سەرچاوە مرۆییەکانی تەندروستییەوە زۆر خراپە و ئەمەو جگە لەوەی کە دۆخی دارایی و بابەتی موچەش کێشەیەکی دیکەیە.

وتیشی “نەخۆشخانەی لەدایکبوون 36 خۆبەخش ماوەی حەوت ساڵە بەڕێوەی دەبەن نەک دانەمەزراون بەڵکو تاوەکو ئێستاش نەکراونەتە گرێبەست”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن