سلێمانی
گەشتیاران لە کاتی گەڕانەوەیان نەمامیان پێشکەش دەکرێت
964+
دیلان محەمەدجەزا
بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی هەڵمەتێکی دابەشکردنی نەمامی بەسەر گەشتیاران دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی خۆیان دەڵێن، “هەمووان بەیەکەوە شارەکە سەوز بکەن”.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ی وت، ئەمڕۆ نزیکەی 500 نەمام بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکەن لە کاتی گەڕانەوەیان لە سەیران و گەشت، بۆ ئەوەی ئەوانیش لە ماڵ و باخچەکانیان بیچێنن.
وتیشی، هەر ئۆتۆمبێلێک نەمامێکی پێدەدەن و هەشیانە داوای زیاتر دەکات و پێیان دەدەن.
بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، راشیگەیاند ئەمە هەڵمەتێکە دەستیان پێکردووە بۆ ئەوەی هەمووان بەیەکەوە شاری سلێمانی سەوزتر بکەن و رێژەی سەوزایی زیاد بکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا