بەشێکی داهاتی فرۆشتنی زه‌وییە روكنەکانە
شارەوانی دهۆک بایی زیاتر لە چوار ملیار دینار پڕۆژە جێبەجێدەکات
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له سێ فه‌رمانی وه‌زاریدا، ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی چوار ملیار و 405 ملیۆن و 734 هەزار دینار دا، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی شاره‌وانیی دهۆك و ته‌ناهی له پارێزگه‌ی دهۆك.
ئه‌و گوژمانه له‌سه‌ر رێژه‌كانی 15%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك و 100%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی روكنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهییه كه به‌پێی رێنمایییه‌كانی داراییی تایبه‌ت به داهاته‌كان له‌سه‌ر پلانی ساڵی 2026 به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتووان ره‌زامه‌ندیی خه‌رجكردنی دراوه.
بەپێی ئەو ورده‌كارییەی وەزارەتی سارەوانی بڵاویکردووەتەوە، گوژمه‌ی سێ ملیار و 35 ملیۆن و 763 هەزار دینار، له‌سه‌ر رێژه‌ی 15%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك.
گوژمه‌ی یه‌ك ملیار و 337 ملیۆن و 158 هه‌زار دینار، له‌سه‌ر رێژه‌ی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی روكنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ناوخۆیی له كه‌رتی 10ی سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی.
گوژمه‌ی 32 ملیۆن و 822 هه‌زار دینار، له‌سه‌ر رێژه‌ی 15%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی شه‌قامی ناوخۆیی له سنووری ئه‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌ی شاره‌وانی.