پۆلیسی تێکساس
لە تێکساس
تەقە کرا و کوژراو و بریندار هەیە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردن لە شاری کارلتۆن لە ویلایەتی تێکساس، دوو کەس کوژران و سێ دیکەش بریندار بوون، تەقەکەرەکەش دەستگیر کرا، کە ناوی سیۆنگ هان هوە و تەمەنی 69 ساڵە.
بەرپرسی پۆلیسی کارلتۆن رۆبێرتۆ ئاریدۆندۆ بە cbsnewsی راگەیاند، رووداوەکە پاش کۆبوونەوەیەکی کار بووە و تاوانەکە هەڕەمەکی نەبووە.
ئاماژەی بەوەش دا هێزەکانیان بەدەم بانگەوازی رووداوەکە چوون لە سەنتەری کی تاون پلازا.
وتیشی، لەرووداوەکەدا دوو کەس کوژراون و سێ دیکەیش بە برینداری گواسترانەوە نەخۆشخانە و دیار نییە رەوشیان چۆنە و تەقەکەرەکەش دوای راوەدوونانێکی کورت دەستگیر کراوە.