چى روویدا؟

قسەوباسەکان لەسەر گەرووى هورمز زیاتر دەبن

964+

وریا فەتاح

بۆ ئەوەی لە هەواڵەکان دانەبڕێن کورت و پوخت هەموو ئەو رووداوانەی لە چەند کاتژمێری رابردوو روویانداوە لێرەدا بیزانن:

📌شەوى رابردوو، شەپۆلێکى قوڕبارین هەرێمى کوردستانى گرتەوە و ئەمڕۆش پلەکانى گەرما تا نزیکەى 10 پلەى سیلیزى دادەبەزن.

📌بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى، ئەمڕۆ سەرۆکى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات.

📌دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانی دەریایی بەریتانیا: پێویستە ئەو کەشتیانەی کە بڕیار دەدەن بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، بیر لە گرتنەبەری رێگایەک بکەنەوە بەناو ئاوە هەرێمییەکانی عوماندا.

📌دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانی دەریایی بەریتانیا: ئاستی هەڕەشەی ئاسایشی دەریایی لە گەرووی هورمز هێشتا مەترسیدارە.

📌دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانی دەریایی بەریتانیا: واشنتۆن ناوچەیەکی ئەمنی بەهێزکراوی دروستکردووە بۆ پشتگیریکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تێپەڕین لە گەرووی هورمز.

📌دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانی دەریایی بەریتانیا: کەشتییەکی نەوتهەڵگر رایگەیاندووە کە بە تەنێکی نەناسراو (موشەک) پێکراوە، بەڵام سەرجەم تیمی کەشتییەکە سەلامەتن.

📌ترەمپ: سەبارەت بە ئێران هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە دەچێت.

📌فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: پاڵپشتیکردنمان بۆ ئەرکی ئازادکردنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز پێویستە بۆ ئاسایشی ناوچەکە و ئابووری جیهان.

📌سوپای ئەمریکا: پاڵپشتی سەربازی بۆ پڕۆژەی ئازادی، کەشتییە تێکشکێنەرەکان و زیاتر لە 100 فڕۆکە و 15.000 سەرباز لەخۆدەگرێت.

📌سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن: داخستنی گەرووی هورمز لێکەوتەی گەورەی دەبێت لەسەر ناوچەی زەریای هیندی و هێمن.

📌ئەکسیۆس: کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا “لە ناوچەکانی دەوروبەر” دەبن ئەگەر پێویست بکات رێگری لە سوپای ئێران بکەن لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان.

📌ئەکسیۆس: دەستپێشخەرییەکەی ترەمپ سەبارەت بە گەرووی هورمز مەرج نییە یاوەریکردنی کەشتییە بازرگانییەکان لەلایەن کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکاوە لەخۆبگرێت.

📌فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: بەردەوامین لە پاراستنی گەمارۆ دەریاییەکان.

📌فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: هێزەکانمان دەست دەکەن بە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی ئازادی بۆ گەڕاندنەوەی ئازادی هاتووچۆ بۆ کەشتییە بازرگانییەکان بەناو گەرووی هورمزدا.

📌نرخی نەوت زیاتر لە 2% دابەزی دوای لێدوانەکانی ترەمپ کە تێیدا رایگەیاند واشنتۆن یارمەتیدەر دەبێت لە ئازادکردنی ئەو کەشتیانەی لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە.