هەواڵەکان

دکتۆرە گەنجەکان بیر لە جێهێشتنی کوردستان دەکەنەوە


ژووری هەواڵ

دکتۆرە دانەمەزراوەکان کە خۆیان دەڵێن، “سەرتوێژی کۆمەڵگاین”، دیسانەوە هاواریان لێ هەڵسا، لە هەولێری پایتەخت لەبەردەم وەزارەت و لە سلێمانیش لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گردبوونەوە.

وا لە مانگی 5ـی ئەمساڵداین، هێشتا کرێکارانى پاککەرەوەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار لە کەلار، سفتاحى یەک موچەیان نەکردووە، هەربۆیە ئەمڕۆ بایکۆتیان راگەیاند و دەڵێن، تا موچەیان پێنەدرێت، دەست لە گسک و تەنەکە خۆڵ نادەن.

فێڵتان لێ نەکرێت، هێشتا شوتی عوزێم نەگەیشتووەتە بازاڕەکانی هەرێم و ئەوەی هەیە تەنیا شوتیی ئێرانییە.

لە سەردەمێکدا کە ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری پڕن لە بریقەوباق، لایت و دیجەی و هۆڵی داخراو، گوندی قەڵبەزە لە دەشتی شارەزوور گەڕایەوە بۆ رۆژگارە جوان و سادەکانی جاران، لەوێ نە کێک بڕدرا و نە خواردنەوەی گازی بەسەر میواناندا دابەش کرا، بەڵکو بۆنی مێخەک و رەشماڵ، تێکەڵ بە تامی برنج و گۆشتی کوردەواری بوو.