هەڕەشەکانی ترەمپ لە بەرپرسانی ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
بەخێرایى
نرخى نەوت دابەزى؛ هەر بەرمیلێک 5 دۆلارى لێبووەتەوە
964+
وریا فەتاح
نرخى نەوت روولە دابەزینە و لەئەمڕۆدا کە سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕەکەیە، هەر بەرمیلێک نەوت 5 دۆلارى لێبووەتەوە و دابەزیوە بۆ 83 دۆلار و شتێک.
ئەمڕۆ دووشەممە 3.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 34 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەڕێژەی 5.22٪ دابەزیوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 79 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 5.10٪ دابەزیوە.
ئەم دابەزینە، پەیوەندى بە خاوبوونەوەى گرژییەکانى ناوچەکەوە هەیە، بەتایبەت دواى ئەوەى کە بڕیاربوو سەرەتاى هەفتە ئەمریکا گورزێکى دیکەى سەربازى لە ئێران بوەشێنێت، بەڵام دواتر هێرشەکانى راگرت.