سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ
"ئێران وەک ڤەنزوێلای بەسەردێت"
ترەمپ بۆ ئێران: تاران بەشداری مۆندیاڵی ئەمساڵ دەکات
شانیا بێستون
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، پاش واژۆکردنی چەند فەرمانێکی نوێ، چەند پەیامێکی ئاڕاستەی تاران کرد و گرنگترینیان بەشداریکردنی ئێران بوو لە مۆندیاڵی ئەمساڵ.
هەروەک جاران، ترەمپ هێرش و قسە توندەکانی ئاڕاستەی تاران کرد، ئەو وتی، “واشنتن براوەی جەنگەکەیە و تاران بەشێکی زۆری لە هێزی دەریایی، سەربازیی و ئاسمانی لەدەستداوە، هەر بۆیە دەیەوێت رێککەوتمان لەگەڵ بکات”.
ئەمانە پوختەی نوێترین قسەکانی دۆناڵد ترەمپە لە نێوکۆشکی سپییەوە:
-واشنتن براوەی جەنگەکەیە
-رێگە بە بەشدارکردنی ئێران دەدەین لە مۆندیاڵی ئەمساڵ
-رێگەنادەین تاران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم
-ئەو پاسەوانانەی پاریزگاری لە من دەکەن زۆر بەهیزن دەتوانن کارەکەیان ببرێتە هۆلیود و بکرێتە فیلمێک
-توانای کارگەکانی ئێران ٪90 کەمیکردووە بەراورد بە رۆژانی پێش جەنگ
-پەیام و خەڵاتی دەستخۆشیم بۆ دێت بۆ راگرتنی جەنگەکان و بەرقەرارکردنی ئاشتی
-لە جەنگی ئێران هەریەک ئیتاڵیا و ئیسپانیا پشتیوانی واشتنتۆنیان نەکرد، پێوستمان بە هاوکاری ئەوانیش نەبووە
-چیمان بەسەر ڤەنزوێلا هێنا، ئێران رووبەری هەمان بارودۆخ دەبێتەوە
-سەرکردەکانی ئێرانمان لەناوبرد، نازانم لە ئێستادا کێ حکومڕانی وڵاتەکە دەکات
-دیموکراتەکان بەردەوام دژی بڕیارەکانم دەوەستن، هەرچیمان بوێت پێچەوانەکەی
دەڵێن، بۆئەوەی رەخنەی لێبگرن، بەڵام لە کۆتایدا ئامانجەکەی خۆمان جێبەجێ دەکەین