"وەکو پێویست وەڵاممان نەدراوەتەوە"

قوتابیانی پۆلی 12 بەشێکی شەقامی سالمیان گرت و قەڵەباڵغی دروستبوو

دیلان محەمەد – سلێمانی

ژمارەیەک لە قوتابیانی پۆلی 12 وەکو ناڕەزایی دەربڕینێک کە پێشتر پەروەردەی شارەکە وەکو پێویست وەڵامی داواکارییەکانی ناداوەتەوە، بەشێکی شەقامی سالمیان داخست و قەڵەناڵغییەکەی زۆری ئۆتۆمبێلەکان دروس بوو.

نوێنەری قوتابییەکان بە 964 ی وت، چەندین داواکاریان هەیە و پێشتر ئاڕاستەی پەروەردەیان کردووە، بەڵام وەڵامدانەوەیان وەکو پێویست نەبووە، بۆیە ئەوانیش بەوشێوەتە رێگاکەیان داخستووە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن