باڵەخانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق _ وێنە: راگەیاندنی دادگا
بڕیارێک لە دادگای فیدڕاڵییەوە
سکاڵای سەر رێکارەکانی هەرێم بۆ هەناردەی نەوت رەتکرایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدڕاڵی بۆ دوو سکاڵا کۆبوویەوە، کە یەکێک لە سکاڵاکان پەیوەست بوو بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، داواکرابوو رێکار و مەرجەکانی هەرێمی کوردستان رەتبکرێتەوە.
دادگای فیدراڵی بەهۆی ئەوەی لایەنی سکاڵاکار تایبەت نییە بە دۆسیەکە، سکاڵاکەی رەتکردەوە.
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری رەتکردنەوەی سکاڵای سەر هەناردەی نەوت دەرکردووە کە یەکێکیان، لەلایەن عودەی عەواد کازم، سەرۆکی فراکسیۆنی سادقوون، تۆمار کرابوو.
بە گوێرەی سکاڵاکە، داوا کرابوو رێکار و مەرجەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە ڕەت بکرێتەوە، هەروەها داوا کرابوو فەرمانێکی وەلائی بۆ ڕاگرتنی ئەو ڕێکارانە تا کاتی بڕیاردان لەسەر سکاڵاکە دەربچێت.