"بۆگەن کاسی کردووین"

هەرچی چڵکاو و ئاوەڕۆی گەڕەکی گەلیی دهۆک لە کۆڵانێک کۆدەبێتەوە

964+

سیداد حەبیب – دهۆک

هەرچی چڵکاو و ئاوەڕۆی گەڕەکی گەلی لە دهۆک لە کۆڵانێک کۆدەبێتەوە و شۆڕ شۆڕ دەڕژێتە سەر شەقامێک کە خۆی لەخۆیدا نییە، زێراب و ئاوەڕۆی مەزبووت نییە و قیرەکەشی هەڵکەندراوە.

دوکانداران و دانیشتووانی ئەو گەڕەکە دەڵێن، “چەند ساڵێکە ئەمە حاڵمانە، بۆگەن کاسی کردووین و چارەیەک نەدۆزرێتەوە ژیانمان نامێنێت”.

964 گلەیی ئەو هاوڵاتیانەی گەیاندە شارەوانی دهۆک، شێروان حەسەن بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی دەڵێت، “کۆڵانەکانی گەڕەکی گەلی بەعام تەسکن بۆیە قیر نەکراون، ئەو کۆڵانەش تەنیا رێگای چەند کۆڵانێکی بەسەرەوەیە و هەر لە سەرەتاشەوە هەروابووە”.

لەگەڵ ئەوەشدا شێروان حەسەن بەڵێنیدا هەر بەیانی زوو تیمێک بنێرنە ئەو شوێنە و بەجۆرێک لە جۆرەکان چارەسەری بکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دەبەی پلاستیک و پێڵاو خەریکە کێبڵی کارەبای کۆڵانێکی ده...

دەبەی پلاستیک و پێڵاو خەریکە کێبڵی کارەبای کۆڵانێکی دهۆک دادەپۆشن