سەعاتی سفر

ئیسرائیل کێی بوێ دەیدۆزێتەوە و تەرمپیش خۆی تووش کردووە و لێی دەرناچێت

964+

توانا نەقی

وا دەردەکەوێ سوپای ئەمەریکا خۆی تووشی شەڕێک کردبێ دەرچوونی ئاسان نەبێت، باشە دەکرێ هەروا سەرپێیانە بڕیار درابێت و ترەمپ بیری لە دەرئەنجامەکانی نەکردبێتەوە.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کارووباری سەربازی دەڵێت، ترەمپ بە پێی ستراتیژی سوپای ئەمریکا بڕیاری جەنگی نەداوە، نە کاتی و شەڕ و نە ماوەکەی و نە بەرژەوەندی و تەنانەت کاتی کۆتایشی دیاری نەکردووە بۆیە شەڕەکەی بێ پلان بووە.

ئاماژەی بوەشکردووە، سوپای ئەمریکا دیموکراتن و بۆ دەوڵەت دەجەنگن، ئەگینا ئەو هەموو ژەنەڕاڵەی ترەمپ دەریکردن رەنگە لە وڵاتێکی دیکە بووایە کودەتا روودابایە.

هەر لە بەرنامەکەدا باسی ئەوەیکردووە، یەکەم جارە ئاوا بێ پەردە ئیسرائیل و لوبنان کۆببنەوە و لوبنان ناچار بووە دابنیشێت هەر ئەو نا بوڵکوو ئێستا کێبڕکێیە لەسەر ئەوە چی وڵاتێکی ناوچەکە خۆی لە ئیسرائیل نزیک بکاتەوە و تووشی گێچەڵ و شەڕی ئیسرائیل نەیەت.

سەبارەت بەو رووداوانەی روویداوە و دەستکردنەوەی ئیسرائیل هەمووی بۆ ئەو رۆژە کە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 بوو کە ستراتیژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕی دەگەڕێتەوە، ئەگەر کات بگەڕێتەوە نە ئێران و نەحەماس کارێکی وەهایان نەدەکرد، ئەمە عەقید سەلام لە بەرنامەکە بە وردی باسی کردووە.

هەر لەم پرۆگرامە باسی ئەو فەرماندەیەی حزبوڵا دەکات کە چەند ئیسرائیل بەدوایدا گەڕاوە و نەیدۆزیوەتەوە، هەرچەند بە تەجمیل دەموچاویشی گۆڕی بەڵام لە دواییدا دۆزرایەوە و کوژرا.

"سەعاتی سفر" جێڕاڵف فۆرد کەشتییە زەبەلاحەکەی ئەمریکا و هاوڕێکانی