فەرماندەی خاتەمولئەنبیا:

“ئامادەین وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بە پێشێڵکردنی بەڵێنەکانی دوژمن بدەینەوە”

964+

شۆڕش قادری

فەرماندەی قەرارگای خاتەمولئەنبیا دەڵێت، ئامادەن لە هەر ئانوساتێکدا وەڵامی هێرش و بێ بەڵێنی ئەمریکا و دوژمنەکانیان بدەنەوە.

عەلی عەبدوڵاهی فەرماندەی قەرارگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا سەربە سوپای پاسداران رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئێران و گەلی وڵاتەکە یەکڕیز و یەکگرتوون و ئامادەن بەخێرایی و لەکاتی خۆیدا وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بە هێرشەکان و پێشێلکردنی بەڵێنەکان لەلایەن دوژمن بدەنەوە.

ئەم قسانەی عەبدوڵاهی لەکاتێکدایە کە بڕیارە سبەی چوارشەممە گەڕی دووەمی دانوستانی نێوان تاران و واشنتن لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەبچێت و بەرپرسانی ئێرانیش رایانگەیاندووە، دەبێ خۆیان بۆ هەموو ئەگەرێک و لەوانەش دەستپێکردنەوەی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان ئامادە بکەن.

هێرشەکان بۆسەر کوردستان و شەڕە قسەی بەرپرسانی ئەمریکا ...

هێرشەکان بۆسەر کوردستان و شەڕە قسەی بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران

ئیسرائیل هەرگیز هانی منی نەدا بۆ شەڕی ئێران

ئیسرائیل هەرگیز هانی منی نەدا بۆ شەڕی ئێران