دۆناڵد ترەمپ:

“لە کەنداوی عومان دەستمان بەسەر کەشتییەکی ئێراندا گرت”

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە کەنداوی عومان هێزەکانیان کەشتییەکی زەبەلاحی ئێرانیان راگرتووە و  دەستیان بەسەرداگرتووە.

دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکی تازەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، “ئەمڕۆ کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای ئێرانەوە و بە ناوی TOUSKA کە درێژییەکەی نزیکەی 900 پێ بوو و کێشی بەنزیکەی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر بوو، هەوڵیدا بە گەمارۆی دەریایی ئێمەدا تێپەڕێت، ئەوەش بۆ ئەوان باش نەبوو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییە ئێرانییەکە لەلایەن کەشتییەکی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکا بەناوی USS SPRUANCE لە کەنداوی عومان ئاگادارکراوەتەوە کە بوەستێ، بەڵام ئەوان گوێیان بەهۆشدارییەکە نەداوە، بۆیە هێزەکەی ئەمریکا کونێکیان لە ژووری مەکینەی کەشتییە ئێرانییەکە کردووە و بەوشێوەیە رایانگرتووە.

ترەمپ دەشڵێت، “لە ئێستا کەشتی TOUSKA کە بەهۆی چالاکییە نایاساییەکانی پێشووی، لەژێر گەمارۆی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادابوو، لەژێر دەستی ئێمەدایە و پشکنین بۆ بارەکەی دەکەین!”.

دوای سەپاندنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بەسەر ئێران کە 13ـی ئەم مانگە دەستیپێکرد، ئەمە بۆ یەکەم جارە کەشتییەکی ئێرانی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

ئێران بۆ تێپەڕبوون لە تەنگەی هورمز بە دراوی (بیتکۆن و ی...

ئێران بۆ تێپەڕبوون لە تەنگەی هورمز بە دراوی (بیتکۆن و یوان) رسومات لە کەشتیەکان وەردەگرێت

"بە ئاڵای ئێرانەوە سێ کەشتی لە گەرووی هورمز تێپەڕیوون"