سلێمانی.. سێ کەس لەسەر دزینی مۆلیدە و کێبل دەستگیر کران
964+
رێژوان قادر
پۆلیسی سلێمانی دەستگیردنی سێ کەسی راگەیاند کە لە سیتەک مۆلیدە و کێبڵی کارەبایان دزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15.3.2023، پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند لە سیتەک.
پۆلیس لە راگەیەندراوەکەیەدا دەڵێت، ئەوان لە ناحیەی سیتەک مۆلیدە و کێبڵی کارەبایان دزیوە.
دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە دوای چەند سکاڵایەک دێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە کە دزییان لێکرابوو.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری ئاسایشی سیتەك، توانیویانە سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە کە تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق