خواردنى کوردى
شێفێک لە هەولێر؛ خواردنە ونبووەکان زیندوو دەکاتەوە
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دواى ساڵانێک لە کارکردن و چێشتلێنان لە چێشتخانە ناوخۆییەکان و دەرەوەى وڵات، ئێستا شێف سەیران لە گەڕەکى هەڤاڵانى شارى هەولێر خاوەن چێشتخانەی خۆیەتی.
دەستڕەنگینییەکەى تێکەڵ بە تامى جارانى خواردنە کوردەوارییەکان کردووە و ژەمێکى بەتام پێشکەش بە میوانان دەکات.
وەک ئەوەى شێف سەیران بۆ 964 قسەى کردووە، زۆر زەحمەتى کێشاوە تا گەیشتووە بە ئەمڕۆ، لە تورکیا و لوبنان و هەولێر و سلێمانى، کارى چێشتلێنەرى کردووە.
ئەوەى تامى خواردنەکانى شێف سەیرانى پڕکردووە لە چێژ، دەستڕەنگینى و بۆن و بەرامەى کوردەوارییە، کە توانیویەتى لە نێوان ئێستا و رابردوودا، کارلێک دروست بکات و خواردنێکى کوردى بە تامى جاران پێشکەش بکات.
نهێنى پشت ئەم تام و چێژەى خواردنەکانى، نەخشینە، نەخشین ناوى سوپەکەیەتى و هەم بەناوى دایکی کردووە، کە سوپێکى تەواو کوردییە و بووەتە هۆى راکێشانى موشتەرییەکانى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح