"دوو کەشتی ویستیان بە گەرووەکەدا بڕۆن"

سوپای پاسداران لە گەرووی هورمز تەقەی لە نەوتی عێراق کرد

964+

شۆڕش قادری

لە یەکەم کاردانەوە دوای داخستنەوەی گەرووی هورمز، سوپای پاسداران تەقەی لە دوو کەشتی کرد، کە یەکێکیان نەوتی عێراقیان بارکردبوو.

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 18.4.2026 دوو کەشتی نەوتهەڵگر بە ئاڵای هیندستانەوە ویستوویانە بە گەرووی هورمز تێپەڕن، بەڵام لەلایەن هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە و ناچاربوون، رێگاکەیان بگۆڕن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، یەکێک لەو کەشتیانە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی پێبووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ ئیبراهیم زولفەقاری وتەبێژی قەرارگای خاتەمولئەنبیای سەربە سوپای پاسداران ئێران رایگەیاند، بەهۆی پێشێلکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا، بڕیاریانداوە گەرووی هورمز دابخەنەوە.

"گەرووی هورمز گەڕایەوە دۆخی جاران و داخرایەوە"

"گەرووی هورمز بەبێ وەرگرتنی پارە و بەبێ سنووردارکردن بکرێتەوە"