دیمەنی هێرش و ناردنی درۆن _ وێنە: ئەرشیفی 964
ئاسایش: زیانی گیانی نەبووە
پێنج درۆن نراون بە زڕگوێزەڵە و کەمپی پەنابەران لە کۆیە
ئەحمەد مستەفا
لە 24 کاتژمێری رابردوو، پێنج درۆن رووە و زڕگوێزەڵە و کۆیە ئامانجیان گرتووەتەبەر و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێ، نیەتەکەیان بۆ سەر گوندی زڕگوێزەڵە لە نزیک سلێمانی و کەمپی پەنابەران لە نزیک کۆیە بووە و ئەنجامدراون.
وەک لە راگەیەندراوی 24 کاتژمێری رابردووی خۆی باسی کردووە، هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە.
لە گوندی زرگوێزەڵە کە دەکەوێتە نزیک سلێمانی، بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لێیە، کەمپی پەنابەرانیش لە کۆیە ناوەندی نیشتەجێ بووی بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کەمپی کوردە ئاوارەکانی رۆژهەڵاتە کە زۆرینەیان مەدەنین.
لەو راگەیەندراوەدا کە ئەمشەو 16.4.2026، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئاماری هەڵدانی درۆن و هێرشی ئاسمانییە لەلایەن گروپە چەکدارەکان و سوپای پاسداران، وە لە ماوەی پاش کاتژمێر 12:00ی شەو رابردوو بۆ ئەمشەوی هەینی داتا کراون؛
ئەمە وردەکاری هێرشەکانە؛
– کاتژمێر 00:10 خولەکی شەوی پێنجشەممە بە یەک درۆن هێرشکرایە سەر گوندی زڕگوێزەڵە.
– کاتژمێر 1:55 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە یەک درۆن هێرشکرایە سەر گوندی زڕگوێز.
– لەنێوان کاتژمێر 9:15 بۆ 9:23 خولەکی ئەمشەو بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر شاری کۆیە – کەمپی پەنابەران.
هیچ زیانێکی گیانی لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا نەبووە.