لە دهۆک 10شوێنی کۆنی ژێرئاوکەوتوو دەرکەوتنەوە

964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بەهۆی نزمبوونەوەی ئاوی بەنداوی موسڵ 10 شوێنی کۆنی ژێرئاوکەتوو دەرکەوتوونەتەوە. شوێنەواری دهۆک دەڵێت، 63 ناوچەی شوێنەواری لەژێر ئاوی بەنداوەکەدان و ئێستا کار لە سێ شوێن دەکەین.
بە قسەی شوێنەواری دهۆک، ئەو سێ شوێنە بەهۆی ئەوەی مێژووەکەیان کۆن نین نابن بە شوێنەوار.
مەزارگەیەکی تایبەت بە ئایینی ئێزیدییەکان و قوتابخانە و گۆڕستانێکن و کەوتوونەتە باشووری رۆژئاوای شاری دهۆکەوە.
بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری دهۆک بە تۆڕی 964ـی راگەیاند: چاوەڕێمان دەکرد لەو 63 شوێنەوارەی ئاوی بەنداوی موسڵ دایپۆشیون سەرو 30 شوێنەوار دەربکەونەوە، بەڵام دە شوێنەوار دەرکەوتوونەتەوە.
دەشڵێت، تا ئێستا نەیانتوانیوە کار لەو 10 شوێنەوارەدا بکەن، “بەڵام لە بەرنامەماندایە هەموو کارەکانی دەرخستن و پاککردنەوە و پاراستن بۆ ئەو 10 شوێنە ئەنجامبدەین”.
بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری دهۆک، زیاتر لە دوو هەزار شوێنەوار لە پارێزگای دهۆک بوونیان هەیە.