کەلار

دواى ئەوەى لە 964ـەوە سۆراغیان کرد؛ فریال ئەحمەد لە ماڵە خزمێکی دۆزرایەوە

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

دوای زیاتر لە 30 کاتژمێر لە بێسۆراغبوونی، ئەو ژنە تەمەن 58 ساڵەی لە قەزای کەلار بێسۆراغ ببوو، بە سەلامەتی لە ماڵی خزمێکی خۆیان دۆزرایەوە.

شوانە حەسەن، کوڕی فریال ئەحمەد، بە 964ـی راگەیاند، “کەمێک پێش ئێستا دایکممان دۆزیوەتەوە، تەندروستی زۆر باشە و سەلامەتە.”

دەربارەی وردەکاریی دۆزینەوەکەی، کوڕەکەی وتی،”دایکم چووبووە ماڵە کوڕێکی خاڵۆزای خۆی لە ناوچەی “کوڵەجۆی زەنگاباد، ئەوان نەیانزانیبوو کە ئێمە سۆراغیمان نییە و بە دوایدا دەگەڕێین، بۆیە هەواڵیان نەدابووینێ”.

دەشڵێت: دوای ئەوەی هەواڵی ونبوونی دایکم بڵاوبووەوە، خزمەکانمان بینیویانە و دەستبەجێ تەلەفۆنیان بۆ کردووین کە دایکم لای ئەوانە”.

جەختیشى کردەوە کە تەندروستى زۆرباشە و ئێستا لە ماڵەوەیە.

ئەو ژنە لە دوێنێوە بێ سۆراغە

ئەو ژنە لە دوێنێوە بێ سۆراغە