شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان
سەرۆک وەزیرانی پاکستان:
ئەمریکا و ئێران ئامادەن بە دانوستان کێشەکانیان چارەسەر بکەن
ئەرسەلان عەبدوڵا
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان دووپاتی کردەوە ئێران و ئەمریکا ئامادەن بۆ دانوستان و چارەسەری ناکۆکییەکانیان لە رێگەی دانوستانەوە.
شەریف ئەمڕۆ هەینی لە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هەردوولا ئامادەن بۆ دانوستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان لە رێگەی دانوستانەوە، شاندەکانی ئێران و ئەمریکا دەگەنە ئیسلامئاباد بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان”.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئاماژەی بەوەش کرد، “ئاگربەست راگەیەندراوە، ئێمەش هەوڵدەدەین بۆ قۆناغێکی پێشکەوتووتر، کە بریتییە لە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە رێگەی دانوستانەوە”.
شاندی ئێرانی گەیشتنە پاکستان و شاندی ئەمریکاش بەڕێوەن بۆ ئیسلامئاباد، چاوەڕوان دەکرێت سبەی دانوستەکانیان دەستپێبكات.