هاوڵاتیان هه‌ستی خۆیان بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ ده‌رده‌بڕن
“هه‌ر ئه‌مڕۆ بازاڕ بوژانه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌بینی”
عه‌بدولعه‌زیز خالند
هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران، خۆشحاڵن و ده‌ڵێن به‌هیوان ئه‌مه كۆتایی بێت و چیتر كوردستان نه‌كه‌وێته به‌ر هێرشی مووشه‌ك و درۆن.
په‌یامنێری 964 له هه‌ولێر بیروڕای هاوڵاتیان و كاسبكارانی وه‌رگرتووه سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران.
هاوڵاتیان خۆشحاڵن و باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، رۆژانی شه‌ڕ، پڕ فشاری ده‌روونی و بێ كاری و ترس و بێزاری بوو، بێتاقه‌تیی خۆشیان له‌وه ده‌ربڕی، كوردستان كه‌وته به‌ر هێرشی درۆن و مووشه‌كی ئێران و گرووپه چه‌كدارییه له‌یاسا ده‌رچووه‌كان و شه‌هید و بریندار و زیانی ماددیی زۆریش هه‌بوو.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 8.4.206 سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترەمپ رێککەوتنی ئاگربه‌ستی بۆ دوو هه‌فته له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاند.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا