داواکاری دیکەشیان هەیە

لە کەلاریش قوتابیان دژی خوێندنی ئۆنلاین دەنگیان هەڵبڕی

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

هاوشێوەی زۆربەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان، لە کەلاریش بەشێک لە قوتابیان دژی خوێندنی ئۆنلاین گردبوونەوە و داوایان کرد بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

ھەڵوێست مەھدی، قوتابی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە 964ـی وت،”بەھەموو شێوەیەک دژی خوێندنی ئۆنلاینین، ھەموو خێزانەکان توانای دابینکردنی ئینتەرنێت و مۆبایلیان نیە، خێزان ھەیە چەند قوتابیەکیان ھەیە”.

“تائێستا خۆم نازانم چۆن بە ئۆنلاین بخوێنم، ئەو وانانەی کە دانراون لە سایتەکە ھەمووی ڤیدیۆی کۆنە و ھی سەردەمی کۆرۆنایە، بەڵام ئێستا بەشێک لە مەنھەج و شێوازی وانەکان گۆڕاون”، ھەڵوێست مەھدی وای وت.

حەمزە عەلی یەکێکی دیکە لە قوتابییە ناڕازییەکان وتی، “جگە لە رەتکردنەوەی خوێندنی ئۆنلاین، داوای ئارەزومەندانە ئەژمارکردنی وانەی کوردی و عەرەبی دەکەین، لەگەڵ دواخستنی تاقیکردنەوەی وزاری”.

پێداچوونەوە؛ توانا نەقی

داوا له‌ كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ده‌كرێت هاوكاربن ب...

داوا له‌ كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ده‌كرێت هاوكاربن بۆ خوێندنی ئۆنلاین له‌ كوردستان

قوتابیانی شارەزوور و سەیدسادق دژی خوێندنی ئۆنلاین گرد...

قوتابیانی شارەزوور و سەیدسادق دژی خوێندنی ئۆنلاین گردبوونەوە