قالیباف پەیوەندی بە کەمپینی “گیانبەخش بۆ ئێران” دەکات
964+
وریا فەتاح
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک پەیوەندی بە کەمپینی “گیانبەخش بۆ ئێران” (جانفدا برای ایران) کرد و پەیامێکی توندی ئاراستەی نەیارانی وڵاتەکەی کرد.
قالیباف لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی:”ئەو پەنجەیەی کە بە نیشانەی هەڕەشە یان خۆبەدەستەوەدان روو لە گەلی ئێمە بێت، دەیبڕین.”
ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە ئاستێکی باڵا و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەژێر هەمان ناونیشاندا ئامادەیی خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک نیشان دەدەن.