لە ماوەى جەنگەکەدا
281 قوتابى و مامۆستا لە هێرشەکانى سەر ئێران کوژراون
964+
وریا فەتاح
میدیاکانی ئێران ئامارێکی نوێی قوربانییانی کەرتی پەروەردەیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە لە سەرەتای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئەو وڵاتە، سەدان قوتابی و مامۆستا کوژراون و بریندار بوون و زیانێکی یەکجار زۆر بەر بینای قوتابخانەکان کەوتووە.
بەپێی ئامارەکان کە تاوەکو رۆژی 28ـى ئازاری 2026، لانی کەم 281 مامۆستا و قوتابی لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا کوژراون، کە 226یان قوتابی و 55یان مامۆستا بوون.
هەر لەو هێرشانەدا، 191 کەسی دیکە لە ناوەندەکانی خوێندندا بریندار بوون، کە پێکهاتوون لە 170 قوتابی و 21 مامۆستا.
جگە لە ژمارەى کوژراوان و برینداران، 789 ناوەندى خوێندن و قوتابخانە زیانیان پێگەیشتووە .
سیپان حەمۆ بە فەرمی کرایە بریکاری وەزیری بەرگری سوریا