عەباس عەراقچی و محەمەد باقر قالیباف
ماڵپەڕی ئەكسیۆس:
بەرپرسانی ئێران ناوێرن ئامرازەكانی پەیوەندی بەكاربهێنن
+964
ئهرسهلان عهبدوڵا
بە گوێرەی راپۆرتێكی ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریكی، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لە نزیک پاریس، هاوتاکانی خۆی لە گرووپی حەوت G7 ئاگادار کردووەتەوە کە واشنتۆن ئامادەیە دانوستانێکی جددی لەگەڵ ئێران بکات.
ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، رۆبیۆ بوونی ئاشکرا کردووە کە دوو بەرپرسی ئێرانی ئامادەن دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکەن، بەڵام ئەمە پەیوەستە بە وەرگرتنی رەزامەندی لە دەسەڵاتی باڵای ئێرانەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت، پەیوەندی نێوان بەرپرسانی ئێران و نێوەنگیرەکان زۆر زەحمەت بووە، چونکە بەرپرسانی ئێران ناتوانن ئامێرەکانی ئاسایی پەیوەندیکردن بەکاربهێنن، لە ترسی ئەوەی شوێنەکانیان ئاشکرا بکرێ و بکرێنە ئامانج و بکوژرێن.
مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ بۆ رۆژنامەنووسان دوا و ئاشکرای کرد ئەمڕۆ هەینی پێشنیاری ئێرانییەکان سەبارەت بە دانوستان و راگرتنی شەڕ دەگاتە دەست سەرۆک ترەمپ.