هەفتەی رابردوو ئۆتۆمبێلێک داغان بوو

لە ترسی رووخانی دیواری گەراجەکان ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر جادە رادەگرن

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە ترسی رووخانی دیوارەکان بەهۆی بارانبارینەوە، چەند گەراجێکی گەڕەکی تەعجیل لە هەولێر چۆڵکراون و شۆفێران ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر جادە رادەگرن.

هەفتەی رابردوو و رۆژی 16.3.2026 دیواری گەراجێک لە گەڕەکی تەعجیل بەسەر ئۆتۆمبێلێکی سێ دەفتەر دۆلاری داڕما، لە ترسی دووبارەبوونەوەی رووداوی لەو شێوەیە، ئەمڕۆ گەراجەکە چۆڵ و هۆڵە و شۆفێران ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر جادە و شەقام راگرتووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری