"لەداخی بۆنی زێراب خانووەكەم فرۆشتووە"

گەڕەکی خەلیفاوا هەرکێشەی پردەکەی نییە بۆنی ناخۆشیشی لێ بڵاودەبێتەوە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی گەڕەکی خەلیفاوا هەیە . لەوەتەی دروستبووە کێشەی هاتوچۆی هاوڵاتیان و نەببونی پردی هەبووە، بەم دواییەش گرفتی بڵاوبوونەوەی بپنی ناخۆشی زێرابەکانیشی بۆ دروستبووە و ئەمەش هاوڵاتیانی گەڕەکەکەی هەراسان کردووە.

پێشەوا رەشید هاوڵاتییەکو ئەم گەڕەکە بووە بەڵام بەهۆی ئەو کێشانەی گەڕەکەکە هەیەتی خانووەکەی فرۆشتووە و لەوێ نەماوە،  دەڵێت، خەلیفاوا وەكو ئەڵمانیای (شەرقی و غەربی) لێهاتووە بەس لە دیوارەكەی كەمە، رێگانەماوە بە ئۆتۆمبێلەكانمان بچینە ئەوبەرەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات “لەداخی بۆنی زێراب خانووەكەم فرۆشتووە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن