وەزارەتی ئیتلاعات: شەش کەسمان دەستگیرکردووە ویستوویانە هێرش بکەنەسەر خاڵی پشکنینی بۆکان
وەزارەتی ئیتلاعات:
“شەش کەسمان دەستگیرکردووە ویستوویانە هێرش بکەنەسەر خاڵی پشکنینی بۆکان”
964+
شۆڕش قادری
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند، شەش کەسیان دەستگیرکردووە کە ویستوویانە هێرش بکەنەسەر خاڵی پشکنینی بۆکان.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە پارێزگاکانی قەزوین و ورمێ 45 سیخوڕ و ئەندامی گروپە جوداخوازەکانمان دەستگیر کردووە”.
“شەش لەو کەسانە بەنیازبوون هێرش بکەنەسەر خاڵی پشکنینی شاری بۆکان، لەگەڵ دەستگیرکردنیان دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەک و دوو قەوانی فیشەک”، وەزارتی ئیتلاعات وادەڵێت.
دوای سەرهەڵدانی جەنگی ئێران کە لە رۆژی 28.2.2026ـەوە دەستیپێکردووە، وەزارەتی ئیتلاعات چەندین جار رایگەیاندووە کە ژمارەیەک سیخوڕی سەربە ئیسرائیل و ئەمریکایان دەستگیرکردووە و هەر بەو تۆمەتەش چەند کەسێک لەسێدارە دراون.