باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا:
هەڕەشەی جدی لەسەر ئەو هۆتێلانە هەیە کە بیانییەکانی تێدایە”
964+
عەبدولباری ساڵح
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشدارییەکی بەپەلەی دەرکرد و داوا لە هاوڵاتیانی دەکات، بەهۆی مەترسیی گرووپە چەکدارەکان و هێرشە مووشەکییەکانەوە، بە زووترین کات لە رێگەی وشکانییەکانەوە عێراق جێبهێڵن.
ئەمە گرنگترین خاڵەکانی راگەیەندراوەکەیە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 11.3.2026 بڵاوکرایەوە:
گروپە میلیشیاکان ئەو هۆتێلانە دەکەنە ئامانج کە بیانییەکانی تێدا دەمێننەوە، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان.
کایەی ئاسمانی عێراق داخراوە و هیچ گەشتێکی بازرگانی کار ناکات، تەنیا رێگە وشکانییەکان بۆ ئوردن، سعودیە و تورکیا ماونەتەوە.
داوا لەو ئەمریکییانەی ماونەتەوە دەکرێت لە ناو ماڵ و هۆتێلەکانیان بمێننەوە و لە پەنجەرەکان دوور بکەونەوە.
باڵیۆزخانە هۆشداری دەدات کە مەترسی رفاندن و هێرشی موشەکی و درۆنی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە لوتکەدایە.
وەزارەتی دەرەوە فەرمانی بە کارمەندە ناپێویستەکان کردووە عێراق جێبهێڵن و تەواوی خزمەتگوزارییە کۆنسوڵییەکان راگیراون.
داوا لە هاوڵاتییان کراوە کۆگای خۆراک، ئاو و دەرمان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە ماڵەکانیاندا ئامادە بکەن.
جەختکراوەتەوە کە پێویستە لە ناوچەی سەوز، پردی 14ــی تەمموز و گۆڕەپانی تەحریر دوور بکەونەوە.