ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا و ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستدا – وێنە؛ هاتوچۆی گەرمیان
لەسەر رێگای کەلار بۆ گوندی سەیدخەلیل
ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا، ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستدا
964+
شۆڕش قادری
لەسەر رێگای کەلار بۆ گوندی سەیدخەلیل ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا، ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستدا و هاوڵاتییەکیش برینداربوو.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، درەنگانی شەوی رابردوو، ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری فۆرد لەسەر رێگای کەلار – گوندی سەیدخەلیل پێکیانداداوە، لە رووداوەکەدا دووکەس بەسەختی برینداربوون، پاش گەیاندنیان بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و وەرگرتنی چارەسەر، یەکێک لە بریندارەکان کە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بووە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە.
ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 2006 بووە، بریندارەکەش لەدایکبووی ساڵی 2007ـە، تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.