"گرفتەکە پڕۆژەی رووناکی دروستیکرد"

دوای بەدواداچوونێکی 964 رووناکی بۆ پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی گەڕایەوە

دیلان محەمەد جەزا _ سلێمانی

دوای ئەوەی ماوەی 10 دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کێشەو گرفتی کارەبایان بۆ دروست بوبوو و 964 ێس هەلە سەرەتای کێشەکەین بەدواداچوونی بۆ کرد، رووناکی بۆ پڕۆژەیەکیان گەڕایەوە و ئەوەی دووەمیش تاوەکو سبەی رووناک دەبێتەوە.

نەبەز مەجید، نوێنەری مۆلیدا ئەهلییەکان بە 964 ی وت، کێشەو گرفتی نەبوونی کارەبا لە هەردوو پڕۆژەی کورد ستی یەک و دوو بۆ پڕۆژەی رووناکی دەگەڕێتەوە و ئەوان هۆکاری بێکارەبایی ئەم سوو پڕۆژەیە بووە چونکە بە خاوەن مۆلیدەکانیان وتبوو پێویستە مۆلیدەکانتان گەڵبگرنەوە.

وتیشی “ئێستا مۆلیدەکان بۆ پڕۆژەی کوردستی یمک دابینکردووە و دەبنەوە خاوەن کارەبایی خۆیان پڕۆژەی دووەمیش ئەمشەو یان سبەنێ بۆی دەگەڕێتەوە”.

سوپاسی خاوەن مۆلیدەکانیشی کرد کە هیممەتیان کردووە بۆ ئەوەی لەم دۆخەدا هاوڵاتیانی سلێمانی بێکارەبا نەبن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن