چوار دەنگی بەهێز لە سۆران و دەوروبەری بیسترا
964+
ئاکام غەفور- سۆران
درەنگانی ئەمشەو دەنگی چوار تەقینەوەی بەهێز سۆران و ناوچەکانی دەوروبەرییان هەژاند و ئاگر و دوکەڵێکی زۆریش لەسەر چیای کۆڕەک بینرا.
پەیامنێری 964 لە خەلیفان بۆ خۆی گوێبیستی دەنگەکە بووە و وەک باسی دەکات، ئەمجارە بەراورد بە دەنگەکانی شەوانی رابردوو بەهێزتر بووە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی ئەمنی تا ئێستا باسی لە رووداوەکە نەکردووە و نازانرێت ئایا درۆن بووە یان هۆکاری دەنگەکە بە دیاریکراوی چییە.
جگەلەوەش باس لە بۆردومانی فڕۆکەخانەی سەربازی هەریر دەکرێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ روونکردنەوەیەکییان نەداوە، ڤیدیۆکانیش تەنیا دیمەنی چیای کۆڕەک نیشان دەدەن.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح