دوای 10 رۆژ لە شەڕی ئێران
نەوت بە کەس ناوەستێ و 110 دۆلاری تێپەڕاند
964+
شۆڕش قادری
دوای 10 رۆژ لە سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک 110 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 9.3.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت نرخی هەر بەرمیلێک بە 111 دۆلار و 2 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی 19.95٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بە 107 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی 17.93٪ بەرزبووەتەوە.
شارەزایانی بواری ئابوری پێیانوایە، ئەو جەنگە بەردەوام بێت و ئاڵۆزییەکان پەرەبسەنێت، نرخی نەوت هێندەی دیکە بەرزدەبێتەوە.