"ژنانی کرێکار ئیستغلال دەکرێن"

لە 8ـی مارسدا رێپێوان و چەند چالاکییەک لە سلێمانی بەڕێوەچوو

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بەبۆنەی هەشتی مارسەوە ژمارەیەک چالاکوانی بواری ژنان رێپێوانێکیان لە شاری سلێمانی رێکخست و چەند چالاکییەکیش ئەنجامدرا.

لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی “ژن، ژیان، ئازادی” و “شۆڕشی کەزی، شۆڕشی ژنە، دژ بەستەم و پشت لە مردنە” وترانەوەوە، بەهار مونزیر چالاکوانی بواری ژنان بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ بەدوو بڕیارنامەی تۆڕی هەشتی مارسەوە چالاکییەکانمان ئەنجامداوە کە یەکێکیان لەسەر کوشتنی ژنان و ئەوەی دیکەشیان لەسەر خراپی وەزعی ژنی کرێکار بووە”.

“ژنانی کرێکار لە هەندێک لە کۆمپانیا ئەهلییەکان ئیستغلال دەکرێن و پارەیەکی رەمزی کەمیان پێدەدرێت، ئێمە دژی ئەوەین  و بەڕاستی کاری لەسەر دەکەین”، بەهار مونزیر وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە 25ـی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو ئامارێکیان لەسەر ژمارەی کوشتنی ژنان بڵاوکردووەتەوە کە 53 کەس بوون و لەو کاتەوە تا ئێستا بووە بە 63 ژن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری