هەولێر
بارەگاى سازمانی خەباتی ئێران لێى درا
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
کەمێک لەمەوبەر، دەنگى تەقینەوەیەکى گەورە لە بارەگاى سازمانى خەبات لە ناحیەى رزگارى سەر بە پارێزگاى هەولێر بیسترا.
لەگەڵ دەنگەکە، تەقینەوەیەکى گەورە روودەدات و بڵێسەى ئاگر بەرز دەبێتەوە.
لەدواى هێرشەکە، تیمەکانى بەرگرى شارستانى و فریاکەوتن و ئامبوڵانسى تەندروستى گەیشتنە شوێنى رووداوەکە.
بەپێى ئەو زانیارییانەى پەیامنێرى 964 لە شایەدحاڵەکان دەستیکەوتووە، بە درۆن لە بارەگاى حزبى سازمانى خەبات دراوە.
سازمانی خه باتی كوردستانی ئێران، لە پێناسەى خۆیاندا دەڵێن،” هێزێكی نەتەوەیى و نیشتمانییە و لەسەر باوەڕ بە ئازادى، تێکۆشانى نەتەوەیى خۆى درێژەدەدات بۆ گەیشتن بە ماقى هاونیشتمانیانى کوردستان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح