تەرمی گەنجێکی خەڵکی سلێمانی لەناو رووباری خابوور دۆزرایەوە
"خەڵکی سلێمانییە"
تەرمی گەنجێک لەناو رووباری خابوور دۆزرایەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
تەرمی گەنجێکی خەڵکی سلێمانی لەناو رووباری خابوور دۆزرایەوە و تا ئێستاش هۆکاری گیانلەدەستدانی نەزانراوە.
ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی ت، “کاتژمێر 12:00 نیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە 4.3.2026 تەرمی گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ بەناوی ( ر، ی، ک )ـی دانیشتووی شاری سلێمانی لە ناو رووباری خابوور لە نزیک گوندی چەمشکۆ دۆزراوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گواستنی تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی زاخۆ، دەرکەوتووە کە هیچ ئاسەوارێکی برین، لێدان یان ئەشکەنجەدان بە جەستەی گەنجەکەوە نەبووە.
ئەحمەد رەمەزان وتیشی، هێشتا هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە نەزانراوە، بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و تیمی بەڵگەی تاوان سەرقاڵی پشکنینی وردن بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی پشت ئەو رووداوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری