نێچیرڤان بارزانى و هاکان فیدان
لەبارەى دۆخى ناوچەکە
نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن
964+
وریا فەتاح
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (3ـی ئاداری 2026)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.
بەپێى راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەو پەیوەندییەدا تیشک خرایە سەر دواین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی ناوچەکە. لەم چوارچێوەیەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش کردەوە لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.
تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش بۆ هەردوولا.