لەلایەن ئیسرائیلەوە

دوێنێ دانرا و ئەمڕۆ کوژرا؛ سەرپەرشتیارى وەزارەتى بەرگرى ئێران

964+

وریا فەتاح

کورسیی وەزارەتی بەرگری لە تاران بووەتە “کورسیی ئاگر هەر کەس لەسەرى دابنیشێت دەیسوتێنێت, مەجید رەزا، کە تەنیا دوو رۆژ بوو وەک سەرپەرشتیارى نوێی بەرگریی ئێران دەستبەکار ببوو، پێش ئەوەی جێی خۆی گەرم بکاتەوە، لە بۆردومانێکی نوێی ئیسرائیلدا لەناو جەرگەی تاران کوژرا.

مەجید رەزا وەک جێگرەوەی “عەزیز نەسیرزادە” دەستنیشان کرا کە ئەویش لە هێرشەکانی 1ـی ئازاردا لەگەڵ خامنەیی و فەرماندە باڵاکان کوژرابوو، بەڵام تەمەنی وەزارەتەکەی تەنیا 48 کاتژمێر بوو.

دوای کوژرانی نزیکەی 40 سەرکردەی باڵا لە 28ـی شوبات و دواتر کوژرانی رێبەری باڵا، ئێستا تاران لەبەردەم بۆشاییەکی گەورەی فەرماندەییدایە و ئیسرائیلیش دەڵێت هێرشەکان بۆ چەند هەفتەیەکی تر بەردەوام دەبن.

ترەمپ نەورۆز و

ترەمپ نەورۆز و "13 بەدەر"ی لە ئێرانییەکان تاڵ کرد