وێنه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌

پێده‌چێت هێرش كرابێته‌سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نز

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دامەزراوەیەکی سەربەخۆی توێژینەوەی سیاسەت رایگەیاند، وێنەکانی مانگی دەستکرد ئەو هێرشەیان گرتووە کە پێدەچێت یەکەم هێرشی ناسراو بێت بۆ سەر شوێنێکی ئەتۆمی ئێران لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتی بۆردومانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە.

پەیمانگای زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئەو وێنانەی لەلایەن کۆمپانیای ڤێنچەرز کە بنکەکەی لە ویلایەتی کۆلۆرادۆیە گیراون، دوو لێدان لە خاڵەکانی چوونە ژوورەوە بۆ دامەزراوەی ژێرزەمینیی پیتاندنی یۆرانیۆم لە نەتەنز نیشان دەدەن، کە لە مانگی حوزەیرانی جابردوودا لەلایەن ئەمریکاوە کرایە ئامانج.

دێڤێد ئۆلبرایت پشكنه‌ری پێشووی ئه‌تۆمی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگه‌كه‌ ده‌ڵێت، پێده‌چێت هێرشه‌كه‌ له‌ نێوان ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ تا به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه‌ ئه‌نجامدرابێت‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌و وێنانه‌ی مانگی ده‌ستكرد گرتوونی.

ئۆلبرایت نەیتوانی دیاری بکات کە ئایا ئەمریکا یان ئیسرائیل وێستگه‌ی نەتەنزیان بۆردومان کردووە کە دامەزراوەیەکی سەرەکییە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێراندا.

پێدەچێت دۆزینەوەکانی ئۆلبرایت پشتڕاستی لێدوانێکی پێشووتری رەزا نەجەفی، نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ده‌کاتەوە کە رۆژی یەکشەممە رایگه‌یاند وێستگه‌ی نەتەنز هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر. نەجەفی پرسیاری لە لێدوانێکی رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرد، کە رەتیکردەوە هیچ بەڵگەیەک هەبێت هیچ شوێنێکی ئەتۆمی بۆردومان کراوە.

ئۆلبرایت پێشنیاری کرد کە رەنگە گرۆسی پشتی بەو وێنانە بەستبێت کە پێش ئەو وێنانەی کە پەیمانگاکە بەدەستی هێناون، گیراون.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکەی نەداوەتەوە بۆ لێدوان، تا ئێستا نە کۆشکی سپی و نە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا وەڵامی داواکاری هاوشێوەیان نەداوەتەوە

لە راپۆرتەکەی ئۆلبرایتدا هاتووە کە وێنەکان، وێرانبوونی سێ بینا لە نه‌ته‌نز نیشان دەدەن، دوو لەوانە خاڵی چوونە ژوورەوەی کارمەندان بوون بۆ دوو هۆڵی ژێرزەمین کە هەزاران سەنتەرفیوژیان تێدابوو، ئەو ئامێرانەی کە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەکاردەهێنران بۆ بەکارهێنان لە وێستگەکانی کارەبا یان چەکدا، بەپێی ماوەی کاتەکە.

لە راپۆرتەکەدا هه‌روه‌ها هاتووە، هەرچەندە ئەو دوو هۆڵە بەهۆی هێرشەکەی ئەمریکاوە لە مانگی حوزەیراندا کاریان نەکردووە، بەڵام هێرشەکان دەتوانن ئاماژە بەوە بکەن کە شوێنەکان “سەنتەرڤیوجی چاککراوە” یان ئامێری دیکەی پەیوەندیداریان تێدایە.

"ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی دروست ناكات، بابه‌ته‌كه‌ فیقهییه‌"

ئاماژەی بەوەش کردووە، بینای سێیەمی وێرانکراو تاکە رێڕەوی گرتووه‌تەوە کە ڕێگەی ئۆتۆمبێلەکانی بۆ دوو هۆڵی ژێرزەوی دابینکردووە.

گرۆسی بە دەستەی بەڕێوەبەری 35 وڵاتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی راگەیاندووە، هیچ ئاماژەیەک نییە کە “هیچ یەکێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان زیانیان بەرکەوتووە یان لێیان دراوە”.

چەند ساتێک دوای لێدوانەکانی گرۆسی، نەجەفی لە دەرەوەی بیناکە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند کە شوێنی نەتەنز هێرشی کراوەتە سەر.

لای خۆیه‌وه‌ رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ناوەندی بەرپەرچدانەوەی قەیرانەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوه‌كی نەیتوانیوە بگاتە دەسەڵاتدارانی رێکخستنی ئەتۆمی ئێران بەڵام هەندێک پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا دەزگاکە هیچ ستافێکی لە ئێران نییە، بەڵام بە وردی چاودێری وێنەکانی مانگی دەستکرد دەکات.

تاران لە دوای هێرشەکانی ساڵی رابردووەوە رێگەی بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئه‌تۆمی نەداوە بگەڕێنەوە بۆ دامەزراوە بۆردومانکراوەکانی.

گرۆسی کاتێک پرسیاری لەبارەی لێدوانەکانی نەجەفی لێکرا، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دواتردا هەڵوێستێکی تۆکمەی گرتەبەر و رایگەیاند، “من بەشداری مشتومڕێک لەسەر ئەم بابەتە ناکەم، ئێمە لەسەر ئەو قسانەی پێشتر گوتوومە وەستاوین”.

تره‌مپ: ئه‌گه‌ر هێرشمان نه‌كردایه‌ ئێران ده‌بووه‌ ...

تره‌مپ: ئه‌گه‌ر هێرشمان نه‌كردایه‌ ئێران ده‌بووه‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی