دیمەنێ یەکێک لەو شەوانەی کە بە درۆن هێرشکرایە سەر هەولێر - وێنە؛ ئەرشیفی 964
گرووپێک به‌رپرسیاره‌تی خۆی راگه‌یاند
له تۆڵه‌ی كوشتنی خامنه‌یی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ولێر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
گرووپێک به ناوی سه‌رایا ئه‌ولیا ئه‌لده‌م (سرايا أولياء الدم)، كه خۆیان به به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراقی ناساندووه، له راگه‌یاندراوێكدا به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان له هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌و بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر راگه‌یاندووه.
ده‌شڵێن هێرشه‌كانیان به چه‌ند درۆنێك ئه‌نجامداوه و له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێن، وه‌ك ئه‌ركێكی شه‌رعی و له تۆڵه‌ی كوژرانی “ئیمام عه‌لی خامنه‌یی” هێرشه‌كانیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌مشه‌و به نزیكه‌ی 20 درۆن هێرشكرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و به دیاریكراوی بنكه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له رێگه‌ی پیرمام، شوكر هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و ته‌نیا له چه‌ند شوێنێك پارچه‌ی درۆنه‌كان، كه له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگرییه‌وه هه‌ر به ئاسمانه‌وه تێكشكێندران، ئاگریان بچووكیان لێكهوتهوه.