"گه‌شته‌كانتان دوابخه‌ن"
ئه‌و عومرەکارانه‌ی له سعودیه گیریان خواردبوو گه‌ڕانه‌وه کوردستان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان راگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو عومرەکارانەی کوردستان کە لە فرۆکەخانەی مەدینە له سعودیه گیریان خواردبوو، بە سەلامەتی لە رێگەی وشکانییەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.
کاروان ستونی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1.3.2026 به 964ی راگه‌یاند، ژمارەی ئەو عومرەکارانە 200 کەس دەبوون و دوێنی بە بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لەسەر هێڵ بووە تا گەڕێندرانەوە کوردستان.
وتیشی، تا بارودوخی ناوچەکە بەم شێوەیە بێت لە ئەگەری نەبوونی فڕۆکە ناچاردەبن عومرەکارەکان بە رێگەی وشکانی بگەڕێندرێنەوە و داواشی لە هاوڵاتیان کرد لەم کات و ساتەدا گەشتەکانیان دوابخەن بۆ عومرە، تا ئەم باردودۆخە کۆتایی بێت.
ژماره‌یه‌ك عومره‌كاری كوردستان به‌هۆی وه‌ستانی گه‌شته ئاسمانییه‌كان به‌هۆی شه‌ڕی ئێران و ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه، له شاری مه‌دینه گیریان خواردبوو، ناچار به پاس گه‌ڕانه‌وه.